پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 

مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی پرۆفیسۆر ته‌یب سابر، پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری كۆئه‌ندامی هه‌رس له‌ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێر كرد، كه‌ دوێنێ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كۆچی دواییكرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. تەیب سابیر-م بیست، کە پزیشکێکی لێهاتوو و دڵسۆز و پێشەنگی شاری هەولێر بوو. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکارو هاوڕێکانی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان