وەزارەتی ناوخۆ: لە 8ی شەو تاوەکو 6ی بەیانی قەدەغەی هاتوچۆیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی ناوخۆ: لە 8ی شەو تاوەکو 6ی بەیانی قەدەغەی هاتوچۆیە

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوی ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠٢١ی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماژە بە قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بۆ ئۆتۆمبێل و پیادە لە لە كاتژمێر 08:00ی شەو تاوەکو 6:00ی بەیانی دراوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-

یەكەم: قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهوك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەرین و گەرمیان و گشت یەكە كارگێڕییەكانیان لە كاتژمێر 08:00ی شەو تاوەکو 6:00ی بەیانی.

دووەم: بەدەر لە خاڵی (یەكەم)ى سەرەوە، رێگە دەدرێت بە هاتووچۆكردنی ئۆتۆمبێلی ئاژانس و رێكخراوەكانی (UN) و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتكاران و ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكان و تیمە تەندروستیيەكان و كۆمپانیاكانی نەوت و كۆمپانیاكانی پەیوەندییەكان و ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس و رۆژنامەوانان، ئەوانەی لە ئەركی فەرمیدان.

سێیەم: دەرمانخانە ئێشكگرەكان بە كراوەیی دەمێننەوە.

چوارەم: ئاڵۆگوڕی بازرگانی بەردەوام دەبێت لەنێوان پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانى هەرێم لەگەڵ پارێزگاكانی عێراق.

پێنجەم: بەردەوامبوونی جێبەجێكردنی هەردوو بەیانمان ژمارە (12 و 13) جگە لەو بڕگانەی كە ناگونجێت لەگەڵ خاڵی (یەكەم)ی سەرەوە.

شەشەم: پێویستە ژووری ئۆپەراسیونەكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و گشت یەكە كارگێڕییەكانی دیکە، ئەم بەیانە جێبەجێ بكەن.

حەوتەم: ئەم بەیانە لە رێكکەوتی 08-04-2021 لە کاتژمێر 08:00ی شەو، تاوەکو رێكکەوتی 12-04-2021 کاتژمێر 08:00ی شەو جێبەجێ دەكرێت و
لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.