تەندروستیی راپەرین: بەشێک لە ھێزە ئەمنییەکان تووشی کۆڕۆنا بوونە بێ ئەوەی ئاگادار بن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەندروستیی راپەرین: بەشێک لە ھێزە ئەمنییەکان تووشی کۆڕۆنا بوونە بێ ئەوەی ئاگادار بن

بەرێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی راپەرین رایدەگەیەنێت، پاش ئەنجامدانی پشکنینی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا بۆمان دەرکەوت بەشێک لە ھێزە ئەمنییەکان بێ ئەوەی خۆیان پێی بزانن تووشی پەتاکە بوونە.


پێشڕەو خالید، گوتەبێژی تەندروستیی راپەرین، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لەلایەن تیمەکانمانەوە ھەڵمەتێک بۆ کوتانی ھێزە ئەمنییەکان بە پێکوتەی کۆڕۆنا ئەنجامدرا و لە ئەنجامی پشکنینی 309 سامپڵی تایبەت بە کۆڕۆنا کە لە ڕۆژانی ڕابردوو لە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکانی ڕاپەڕین وەرگیران، 19سامپڵیان پۆزەتیڤ بوون بێ ئەوەی خۆیان پێی بزانن".


گوتیشی: "ھەڵەمەتەکانمان بەردەوام دەبێت و ئێستا ھاووڵاتیانیش دەتوانن رۆژانە لە کاتژمێر 8ی بەیانیەوە تاکو 12ی نیوەڕۆ سەردانی مەڵبەندە تەندروستییەکان بکەن بۆ وەرگرتنی پێکوتەی کۆرۆنا".