تەندروستیی هەولێر سەبارەت بەو کەسەی پاش وەرگرتنی پێکوتەی کۆڕۆنا تووشی ئازار بووە ڕوونکردنەوە دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەندروستیی هەولێر سەبارەت بەو کەسەی پاش وەرگرتنی پێکوتەی کۆڕۆنا تووشی ئازار بووە ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا رایدەگەیەنێ کە ئەو کەسەی لە هەولێر رۆژی دووشەممە پێکوتەی کۆرۆنای وەرگرتووە و سێشەممە تووشی ئازار و تا بووە ئەوە شتێکی چاوەڕوانکراوە و لە هەندێک کەس ڕوودەدات و پێویستی بە پشوو هەیە.

ئەمەی خوارەەوە دەقی روونکردنەوەیەکەیە:-


روونکردنەوەیەك لە تەندروستیی هەولێر
سەبارەت بەو بەڕێزەی کەوا نیشانە لێ دەرکەوتووە دوای وەرگرتنی پێکوتە

لەڕۆژی دووشەمە بەرواری ٥/٤/۲٠۲۱ بەیانیەکەی لە بنکەیەکی تەندروستی پێکوتەی دژە کۆڕۆنای وەرگرتووە، وە لەڕۆژی دوایی سێشەممە ٦/٤/۲٠۲۱ تووشی ئازاری لەش و تاهاتووە کە ئەم نیشانە لاوەکیانەی وەك تا و لەرز و ژانی لەش چاوەڕوانکراوە و لەهەندێك کەس ڕوودەدات و لەوانەیە بۆماوە ۲٤ بۆ ٤۸ کاتژمێر بمێنێتەوە، ئەم نەخۆشە ئەمڕۆ ۷/٤/۲٠۲۱ سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کردووە چارەسەری تەواوی پێشکەش کراوە بۆ ماوەکی کاتی ماوەتەوە و دواتر نێردراوەتەوە ماڵەوە، تیمی پاراستنی تەندروستی پەیوەندی بەناوبراو کردووە وبەردەوام چاودێری دۆخی تەندروستی ئەم بەڕێزە دەکات تەنها پێویستی بە پشوو هەیە لەگەڵ ئەو چارەسەریانەی کە تا دێننە خوارەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر