ئەمریكا و عێراق ڕێككەوتن هیچ هێزێكی بیانی لەسەر خاكی عێراق نەمێنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمریكا و عێراق ڕێككەوتن هیچ هێزێكی بیانی لەسەر خاكی عێراق نەمێنێت

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ئاشكرای كرد لە میانی دیالۆگی ستراتیجیی نێوانیاندا، ئەمریكا و عێراق لەسەر نەمانی هێزە بیانییەكان لە ناو خاكی عێراق ڕێككەوتن.

ئەم ئێوارەیە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕای گەیاند لە میانی دیالۆگی ستراتیژیی نێوان ئەمریكا و عێراقدا، لایەنی ئەمریكی بەڵێنی دا كە بەشێك لە هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بكشێنەوە.

بەپێی هەواڵێكی بەپەلەی تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز)، ئەعرەجی ئەوەشی گوتووە كە ڕێككەوتوون لەسەر ئەوەی حكوومەتی دۆسیەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بگرێتە ئەستۆ، سەرباری ئەوەی لەگەڵ ئەمریكادا ڕێككەوتوون كە چیتر هیچ هێزێكی بیانی لەسەر خاكی عێراقدا نەمێنێت.

ئەم لێدوانە لە كاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ مستەفا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە لێدوانێكدا رای گەیاندبوو له‌ رووی هێزی ئه‌منی و سه‌ربازییه‌وه‌، هێزه‌ عێراقییه‌كان پێشكه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ خۆوه‌ بینیوه‌، ئه‌مه‌ش رێگه‌ی خۆش كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی %60ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا پاشه‌كشێ بكه‌ن، بۆ له‌مه‌ودواش عێراق پێویستی به‌ مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ نامێنێت.

جێی باسە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمممە سێیه‌مین گەڕی دیالۆگی ستراتیژیی نێوان ئه‌مریكا و عێراق له‌ رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد.