قەڵادزێ.. کەسێک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە سەربان گیانی لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

قەڵادزێ.. کەسێک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە سەربان گیانی لەدەست دا

پۆلیسی راپەرین رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە، کەسێک کە خاوەن پێداویستیی تایبەت بووە لە سەربان کەوتووەتە خوارەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.


شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین، بە (باسنیوز) ی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ کەسێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت بە ناوی (ئـ . ع . م) ڕەگەزی نێر، لەدایکبووی ساڵی 1997 دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی قەڵادزێ، بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ و بەهۆی سەختی برینەکەشیەوە گیانی لەدەست دا".

راشیگەیاند: "بە گوتەی کەسوکارەکەی کوڕەکەیان خاوەن پێداویستیی تایبەت بووە و ئێوارەی ئەمڕۆ پاش ئەوەی چووەتە سەربانی ماڵەوە و پاشان بەربووەتەوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە و لێکۆڵینەوەی پۆلیسیش سەبارەت بە رووداوەکە دەستی پێکردووە".