وەزیری تەندروستی: پێشنیاری قەدەغەی هاتوچۆی سنووردارمان كردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزیری تەندروستی: پێشنیاری قەدەغەی هاتوچۆی سنووردارمان كردووە

 

وەزیری تەندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی پێشنیاری قەدەغەی سنوورداری هاتوچۆ دەکات.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی کوردستان به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "بەهۆی زیادبوونی ترسناکی ژمارەی تووشبووانی كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان، وه‌كوو وەزارەتی تەندروستی پێشنیاری قەدەغەی هاتوچۆی سنوردارمان بۆ لێژنەی باڵای ڕووبەڕبوونەوەی كۆڕۆنا كردووە".

سامان بەرزنجی ڕوونی کردەوە، تاوەکوو ئێستا هیچ بڕیارێک دەرنەچووە گوتیشی: "پێشنیارەکە دراوەتە لێژنەی باڵای كۆڕۆنا و گفتوگۆی لە بارەوە دەكرێت و تاوەکوو ئێستا، هیچ بڕیارێک دەرنەچووە".

هەروەها وەزیری تەندروستی ئەو زانیاریانەی ڕەتکردەوە کە باس دەكرێت ئەمشەو قەدەغەی سنوورداری هاتوچۆ جێبەجێ بكرێت.

لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتووه‌تە بەرزترین ئاست و بەشێوەیەک لەماوەی شەو رۆژێکدا هەزار 217 تووشبووى نوێ و 13 حاڵەتی مردنیش به‌ كۆرۆنا تۆمار كراون، ئەوەش بەرزترین ئاستی تووشبوونه كه لەمساڵدا تۆمار کرابێت".

پێشتر وەزیری تەندروستی لە هۆشدارییەکدا رایگەیاندبوو: "ئەگەر ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا قەدەغەی هاتوچۆ لە کارە لەپێشینەکانمان دەبێت، چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ پابه‌ندبوون به‌ ڕێنوێنییه‌ ته‌ندروستییه‌كان، وه‌كوو پێویست نییه‌".