سوپای عێراق كوشتنی ٦٠ تیرۆریستی لە زنجیرە چیای حەمرین ڕاگەیاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سوپای عێراق كوشتنی ٦٠ تیرۆریستی لە زنجیرە چیای حەمرین ڕاگەیاند

ئەمڕۆ چوارشەممە یەحیا رەسوڵ گوتەبێژ بە ناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق كوشتنی ٦٠ تیرۆریستی داعشیان لە زنجیرە چیای حەمرین راگەیاند.

لیوا یەحیا رەسوڵ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد هێزەكانیان بەردەوامن لە ڕاوەدوونانی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "شێری ئامادە" كە لەوەتەی مانگی ڕابردووەوە دەستی پێكردووە.

گوتەبێژ بە ناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئەوەشی گوت تا ئێستا ١٢٠ مۆڵگەی داعشیان تێكشكاندووە، كە ٢٧ چەكداریان تێدا بووە و هەموویان كوژراون.

هەروەها گوتی دوای ئاشكراكردنی مۆڵگەكانی داعش لە زنجیرە چیای حەمرین، هێزە ئاسمانییەكانی عێراقیان راسپاردووە بۆ بۆردوومانكردنیان، لە ئەنجامی بۆردوومانێكیش كە لە ڕۆژی ٢٥ی ئاداردا ئەنجام درا، ٦٠ تیرۆریستی داعش كوژران.

ئەمەش لە كاتێكدایە تا ئێستا چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە زنجیرە چیای حەمرین و لە سنووری پارێزگاكانی كەركووك، دیالە و سەڵاحەدین بەردەوامن لە هێرشە تیرۆریستییەكانیان.