ناسا داوا لەسەرجەم دانیشتووانانی جیهان دەكات خۆیان بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئامادە بكەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ناسا داوا لەسەرجەم دانیشتووانانی جیهان دەكات خۆیان بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئامادە بكەن

 

ئاژانسی ناسا داوا لەسەرجەم دانیشتووانانی جیهان دەكات ئەوانەی بۆیان دەگونجێت ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بەڕاستەوخۆیی تەماشای یەكەم فڕینی هێلیكۆپتەری ئینجینیویتی بكەن كە لەسەر هەسارەی مەریخ ئەنجام دەدرێت.

بەپێی پلانەكە رێکەوت و كاتی دەستپێكردنی پڕۆگڕامی فڕینەكە لە 12ی4ی2021، دەستپێدەكات و بە وردیش لە كاتژمێر 11:30ی پێش نیوەڕۆ بەكاتی كوردستان فڕینەکە ئەنجام دەدرێت و دیمەنەکەش راستەوخۆ لە پێگە فەرمییەکانی ناسا لە تەلەفزیۆن و یوتیوب و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پەخش دەكرێت.

لەمبارەیەوە لوقمان حەوێز، كە شارازەیەكی بواری فەلەكنسایی كوردە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسیوویەتی: "بەپێی پڕۆگڕامەكە لەو كاتەدا هێلیكۆپتەرە بچووكەكەی ناسا بەناوی ئینجینیویتی لەم Ingenuity بۆ یەكەمجار فڕینێك ئەنجام بدات لە ئاسمانی هەسارەی مەریخ، ئەمە دەبێتە یەكەم فڕینی هێلیكۆپتەرێك لەسەر هەسارەیەكی تر جگە لە زەوی، هێلیكۆپتەری ئینجینیویتی زۆر بچووكە و بارستاییەكەی تەنیا نزیكەی دوو كیلۆگرام دەبێت".