ئەمڕۆ عێراق بەرزترین ڕێژەی تووشبووانی پەتای كۆرۆنای تۆمار كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمڕۆ عێراق بەرزترین ڕێژەی تووشبووانی پەتای كۆرۆنای تۆمار كرد

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕای گەیاند لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا بەرزترین ڕێژەی تووشبووانی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنایان تۆمار كردووە لەوەتەی مانگی ئاداری ساڵی ڕابردووەوە.

بەپێی راگەیاندراوی رۆژانەی وەزارەتەكە، لە دوێنێوە هەشت هەزار و ٣٣١ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراون، لەگەڵ گیان لەدەستدانی ٣٧ تووشبوو بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.

هەروەها لە دوێنێوە پێنج هەزار و ٢٠ تووشبووی پەتاكەش لە عێراق چاك بوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئەوەشی راگەیاندووە كە تا ئەمڕۆ چوارشەممە، هەشت هەزار و ٥٢٥ كەس لە عێراق پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنایان وەرگرتووە.