روونکردنەوەیەك لەبارەی بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

روونکردنەوەیەك لەبارەی بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆ

تەنیا پێشنیازه و بڕیاری لەبارەوە نەدراوە

گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆوە رای گەیاند تا ئێستا قەدەغەی هاتوچۆی سنووردار تەنیا پێشنیازه و بڕیاری لەبارەوە نەدراوە.

لەبارەی ده‌نگۆی راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد، كه‌ له‌ چه‌ند په‌یج و سایتێك له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیارەوە بڵاو كرابووه‌وه‌، هێمن قادر گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ (کوردستان24) رای گەیاند كە تا ئێستا قەدەغەی هاتوچۆی سنووردار تەنیا پێشنیازه و بڕیاری لەبارەوە نەدراوە.

ئاشكراشی كرد ئه‌و بابه‌ته‌ هەڵگیراوە بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا، لەوێوە بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێ، قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەندرێ یان نا.