مەسرور بارزانی پەیامێكی ئاراستەی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مەسرور بارزانی پەیامێكی ئاراستەی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی كرد

ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی تەندروستی، سوپاسی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی كرد.

لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردووەتەوە، هاتووە "لە ڕۆژی جیهانی تەندروستیدا، سوپاسی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەکەین و پشتیوانیان دەبین بۆ بە جێگەیاندنی ئەرک و کاری ڕۆژانه‌یان. بڕێکی دیکەی هاوکاری وەک هاندان بۆ تیمی بەرەنگاربوونەوە خەرج دەکەین، هیوادارین هاووڵاتیان زیاتر پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن".