وەزارەتی پەروەردە دوو بژارەی لەبەر دەستە بۆ چارەنووسی پرۆسەی خوێندن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی پەروەردە دوو بژارەی لەبەر دەستە بۆ چارەنووسی پرۆسەی خوێندن

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا رای گەیاند بۆ چارەنووسی پرۆسەی خوێندن دوو بژارە لە بەردەم وەزارەتی پەروەردەدایە.

عەبدولسەلام دۆڵەمەری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری پەروەردە، بە میدیاکانی راگەیاند كە دەرگای قوتابخانەکان تا ئەو کاتەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا بریار دەدات، بە داخراوی دەمێننەوە.

گوتیشی دوو پێشنیاز لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵادایە، یەکەم ئەوەیە دەرگای قوتابخانەکان دابخرێن تا دۆخەکە باش دەبێت، یان پرۆسەی خوێندن بکرێتە ئەلیکترۆنی.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە پرۆسەی ئەلیکترۆنییان پێباش نییە، چونکە یەکسان نییە و ناتوانرێ بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.