کەناڵی سپێدە درۆیەکی شاخدار دەکات و کەسیش نازانێت کەناڵەکە ماوە یان نا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەناڵی سپێدە درۆیەکی شاخدار دەکات و کەسیش نازانێت کەناڵەکە ماوە یان نا

کەناڵی سپێدە ئەمڕۆ لەسەر بەشدارنەبوونیان لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان، هەواڵێکی درۆیان بڵاو کردووەتەوە کە هەڵبەستراوە و دوورە لە ڕاستییەوە.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی کوردی و عێراقی عەرەبی و جیهانی لە کوردستان یەکجار زۆرن، ناشکرێ هەر هەموویان لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا بەشدار بن، بەتایبەتی لەبەر ڕێکارەکانی خۆپاراستن لە کۆرۆنا، بۆیە هەر جارە و دە دوازدە کەناڵێکی سەرەکی بانگ دەکرێن و مەرج نییە بۆ هەموو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکان، هەمان کەناڵ و پەیامنێر دووبارە بانگ بکرێنەوە.
ڕوونیشی كردەوە، "ئەوەی کەناڵی سپێدە بڵاوی کردووەتەوە، درۆیەکی زۆر گەورەیە و هیچ بنەمایەکی نییە".
سەرچاوەکە گوتیشی: "کەناڵی سپێدە هەر خۆی کەناڵێکی حزبی داخراوە و زۆر نەناسراوە و بینەری هەر نییە و کەس نازانێت ماوە یان نا. تەنانەت ئەندامانی یەکگرتووش تەماشای ناکەن، بۆیە بوون و نەبوونی لە کۆنفرانس و چالاکییەکان وەکوو یەک وایە".