بەرپرسی فڕۆکەخانەی نەجەف تاوانی بەرتیلی لێ ئاشکرا دەبێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەرپرسی فڕۆکەخانەی نەجەف تاوانی بەرتیلی لێ ئاشکرا دەبێت

دەستەی ده‌ستپاکیی عێراق، ئاشكرای کردووە بەڕێوەبەری گومرگی فڕۆکەخانەی نەجەف بەرتیلی وەرگرتووە و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە7/4/2021 دەستەی ده‌ستپاکیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە بەهۆی وەرگرتنی بەرتیلەوە، بەڕێوەبەری گومرگی فڕۆکەخانەی نەجەف، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە.

دەستەکە ڕوونیشی کردووەتەوە، ئەو بەرپرسە پارەیەکی زۆری وەکوو بەرتیل پێ دراوە بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت بە هێنانی دەرمانی نایاسایی و 400 کارتۆن دەرمانی نایاسایی لە فڕۆکەخانەکە ڕێگەپێدانی بۆ کراوە، لە کاتێکدا نابێ دەرمان لە فڕۆکەخانەوە بهێندرێت".

بەڕێوەبەری گومرگی فڕۆکەخانەی نەجەف تانەی لە بڕیارەکە دابوو، بەڵام دادگای تەمیزی فیدڕاڵی دوای لێکۆڵینەوە بۆی دەرکەوت کەسەکە تاوانبارە و بەرتیلێکی زۆری وەرگرتووە.

پێشووتریش لە فڕۆکەخانەی نەجەف چەندین کەرستەی ڕێگەپێنەدراو و نایاسایی هێندراون کە بەرپرسەی پێشووی گومرگی فڕۆکەخانەکە لێی بەرپرس بووە.

هندرێن دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکیی لە پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەرتیل لە فڕۆکەخانە و خاڵە سنوورییەکانی عێراق زۆر بەربڵاوە و زۆر حاڵەت هەیە بە جۆرێک ڕێکخرا و نهینییە زەحمەتە ئاشکرا بکرێت".