لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٢٠٠ کەسی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٢٠٠ کەسی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٢١٧ کەسی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و ١٣ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ژمارە ٤٠٦ی وەزارەتی تەندروستی کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی٤ی٢٠٢١ بڵاوی کردووەتەوە، ئەو ١٣ کەسەی گیانیان لەدەست داوە پێنج کەسیان لە دهۆک، پێنج کەس لە هەولێر و سێ کەسیشیان دانیشتووی سلێمانین.

بەپێی هەمان ڕاگەیەندراوە هەر لەو ماوەیەدا ٤٠٨ کەسی دیکە لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ  COVID19  ژمارە (٤٠٦)

١. پشکنین: (١١٥٣٢ پشکنینی نوێ)

 (٣٦١٨) هەولێر

 (٣٤٦٠) سلێمانی

 (٣٧٢٦) دهۆك

 (٠) هەڵەبجە

 (٥٧١) گەرمیان

 (١٥٧) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (١٢١٧ تووشبووی نوێ)

 (٢٧٠) هەولێر

 (٣٧٣) سلێمانی

 (٥٠٣) دهۆك

 (٠) هەڵەبجە

 (٦٧) گەرمیان

 (٤) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٤٠٨ چاکبوون)

 (٨٥) هەولێر

 (٧٨) سلێمانی

 (٢٤٥) دهۆك

 (٠) هەڵەبجە

 (٠) گەرمیان

 (٠) ڕاپەڕین

٤ - مردن (١٣ کەس)

 (٥) هەولێر

 (٣) سلێمانی

 (٥) دهۆك

 (٠) هەڵەبجە

 (٠) گەرمیان

 (٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ١٤٤٥٩٧٥ (٥١٤٨٨٣ هەولێر، ٣١٧٨٢٣ سلێمانی، ٦٠٥٣٨١ دهۆك، ٧٨٨٨ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٢٨٢٦٤ (٤٤١٥٨ هەولێر، ٣٧٢١٦ سلێمانی، ٤٣٧٣٧ دهۆك، ٣١٥٣ هەڵەبجە)

چاکبوون ١١٢٣٣٤ (٣٨٨٣٥ هەولێر، ٣١٤٩١ سلێمانی، ٣٩٠٣١ دهۆك، ٢٩٧٧ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٢١٧٤ (٤٢٩٣ هەولێر، ٣٩٥٤ سلێمانی، ٣٨٩٤ دهۆك، ٣٣ هەڵەبجە)

مردن ٣٧٥٦ (١٠٣٠ هەولێر، ١٧٧١ سلێمانی، ٨١٢ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)

 بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 

 وەزارەتی تەندروستی      

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

٧ی نیسان ٢٠٢١