مووسڵ.. شەڕەتەقە لە نێوان ئەمنی حەشدی شەعبی و چەکدارانی عەسائبی ئەهلی حەق ڕووی دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مووسڵ.. شەڕەتەقە لە نێوان ئەمنی حەشدی شەعبی و چەکدارانی عەسائبی ئەهلی حەق ڕووی دا

لە شاری مووسڵ چەکدارانی میلیشیای عەسایب ئەهلی حەق رووبەڕووی گرووپێکی سەر بە ئەمنی حەشدی شەعبی بوونەوە و کوژراو و بریندار هەیە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە 7-4-2021، ژمارەیەک چەکداری عەسایب ئەهلی حەق هەڵیانکوتاوەتە سەر فەرمانگەی قەرەبووکردنەوەکان و هەڕەشەیان لە فەرمانبەرەکانی کردووە.

دواتر، هێزێکی سەر بە ئەمنی حەشدی شەعبی چوونەتە فەرمانگەکە و داوایان لە چەکدارەکانی عەسایب کردووە خۆیان رادەست بکەن، بەڵام ئەوان رەتیان کردووەتەوە خۆیان رادەست بکەن و شەڕ دروست بووە.

لە ئەنجامی شەڕە گوللەی چەکدارانی عەسایب ئەهلی حەق و گرووپەکەی سەر بە ئەمنی حەشدی شەعبی، سێ چەکداری ئەمنی حەشدی شەعبی و عەسایب و سێ هاووڵاتیش بریندار بوون، کە برینی یەکێک لەو هاووڵاتییانە سەختە.