لە تورکیا ٢٧ کەسی دیکە دەستگیر کران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە تورکیا ٢٧ کەسی دیکە دەستگیر کران

بەپێی هەواڵی ئاژانسی (ئەنەدۆڵوو)ی تورکیا لە ١١ شاری ئەو وڵاتە ٢٧ کەس بە تۆمەتی ئەندامێتیی داعش دەستگیر کراون.

لە شاری عوسمانییە و ١٠ شاری دیکەی تورکیا ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی داعش بەڕێوە چوو.

تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی عوسمانییە، ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان بۆ سەر ٣٣ ناونیشان لە شارەکانی عوسمانییە، ئیستانبۆڵ، هاتای، بورسا، عەنتاب، یالۆڤا، قۆنیا، ئەنقەرە، ئادانا، مێرسین و ئورفا بەڕێوە بردووە.

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکاندا تواندرا لە کۆی ٣٣ تۆمەتبار ٢٧یان دەستگیر بکرێن.

ئێستاش لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو تۆمەتبارانەدا بەردەوامە.

لە تورکیا ناوە بەناو بە بیانووی جۆراوجۆرەوە ئۆپسراسیۆنی سەربازی بۆ دەستگیرکردنی داعش، ئەندامانی بزووتنەوەی گولەن، هەروەها ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) بەڕێوە دەچێت.