بۆمبێک لە باشووری بەغدا بە کاروانێکی هاوپەیماناندا تەقییەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بۆمبێک لە باشووری بەغدا بە کاروانێکی هاوپەیماناندا تەقییەوە

بۆمبێک لەسەر رێگایەک لە باشووری بەغدا بە کاروانێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، تەقییەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 7-4-2021 میدیا  عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، کە بۆمبێکی چێندراو لەسەر رێگایەکی خێرا پارێزگای بابل لە باشووری بەغدا، تەقیوەتەوە.

هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، بۆمەکە بە کاروانێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تەقیوەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی مرۆیی لێنەکەوتووەتەوە.

لە بەغدا و زۆرینەی شارەکانی عێراق، بەردەوام هێزەکانی هاوپەیمانان رووبەڕووی هێرشی تیرۆریستی دەبنەوە و ئەمریکاش میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە، تاوانبار دەکات.