لە ئێران نزیکەی ٢١ هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە ئێران نزیکەی ٢١ هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ڕای گەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لەو وڵاتە ٢٠ هەزار و ٩٥٤ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون و ١٩٣ کەسی دیکەش گیانیان لەدەست داوە.

سیما سادات لاری لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند ماوەی چەند ڕۆژێکە ئاماری تووشبوون و قوربانیانی کۆرۆنا جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە دۆخی جاران و زۆر خراپ بووە و ئاماری فەرمیی تووشبوان دوێنێ زیاتر لە ١٧ هەزار کەس بووە.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە هەتا ئێستا لە سەرتاسەری ئێران ٦٣ هەزار و ٦٩٩ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، هاوکات لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆناوە تا ئێستا لە ئێران بەگشتی یەک ملیۆن و ٩٨٤ هەزار و ٣٤٨ کەس تووش بوون.

هاوکات هەتا ئێستا یەک ملیۆن و ٦٧٦ هەزار و ٨٩١ تووشبوو لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.