وەزارەتی كشتوكاڵ: ڕێكکەوتنێكمان لەگەڵ پێنج کۆمپانیا واژۆ كردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی كشتوكاڵ: ڕێكکەوتنێكمان لەگەڵ پێنج کۆمپانیا واژۆ كردووە

"پەرە بە بەرهەمهێنانی پەتاتەی خۆماڵی دەدرێت"

گوتەبێژی لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاەکانی  ئاوی حكوومەتی هەرێمی  كوردستان ئاشكرای كرد بۆ پاڵپشتیكردنی جووتیاران و بایەخدان بە بەرهەمی پەتاتە، وەزارەتی كشتوكاڵی ڕێكکەوتنێكی لەگەڵ چەند كۆمپانیایەك واژۆ كردووە.

حوسێین حەمەكەریم، گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوێنێ سێشەممە 6ی4ی2021، لەگەڵ نوێنەرایەتیی پێنچ كۆمپانیا و چەند جووتیارێكی بەرهەمهێنی پەتاتەی پیشەسازی، ڕێوڕەسمی واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنیان لە نێوان وەزارەت و كۆمپانیاكانی (ئەربیل بەیروت، لۆنا، Golden Earth، گرین عێراق  و زین سناكس) واژۆ کردووە."

گوتیشی: "ئەو یاداشتنامەیە هەنگاوێكی گرنگ و مێژووییە و دەرفەتێكی باشە بۆ پاڵپشتیی جووتیاران و خاوەنكارگەكانی بەرهەمهێنانی چپسی پەتاتە، وەزارەتیش هەوڵەكانی چڕ كردووەتەوە بۆ بە بازاڕكردنی بەرهەمە ناوخۆییەکان و دابینكردنی خۆبژێویی و قەدەغەكردنی هاوردنی پەتاتە لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی جووتیاران."

حوسێن حەمەکەریم ئەوەشی خستە ڕوو: "ئامانج لەو لێكتێگەیشتنە بە مەبەستی كڕینەوەی بەرهەمی ناوخۆی جووتیاران و پاڵپشتیكردنی خاوەن پرۆژەكانە كە دواتر لە فۆرمێكی تردا گرێبەستێكی وەرگرتن و ساغكردنەوەی بەرهەمەكان و بە ئاگاداریی نوێنەری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەنجام دەدرێت."