یەکەم وەزیر لە ئیدارەی بایدن سەردانی ئیسرائیل دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

یەکەم وەزیر لە ئیدارەی بایدن سەردانی ئیسرائیل دەکات

یەکەم وەزیر لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی جۆ بایدن، سەردانی ئیسرائیل دەکات.

ماڵپەڕی (ئەکسیۆس)ی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، کە لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەفتەی داهاتوو سەردانی ئیسرائیل دەکات.

هەروەک ماڵپەڕەکە بڵاوی کردووەتەوە، لوید ئۆستن لەو سەردانەیدا، لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیران و بینی گانتسی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کۆ دەبێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی بەرگریی ئەمریکا سەردانەکەی لوید ئۆستنی پشتڕاست نەکردووەتەوە، کە لە ئەگەری دروستیی هەواڵەکە، دەبێتە یەکەم وەزیر لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا ( لە 21-1-2021 ئیدارە نوێیەکە دەستبەکار بووە)، کە سەردانی ئیسرائیل دەکات.

ئێکسیۆس ئاماژەی بەوەش کردووە، کە وەزیری بەرگریی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهۆ و بینی گانتس گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەکانی سەر ئیسرائیل، کە سەرچاوەیان لە لوبنان، سووریا و ئێرانەوەیە، دەکەن.

لوید ئۆستن جەنەراڵێکی سوپای ئەمریکایە و پێشتر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا بوو و یەکەم هاووڵاتیی رەشپێستی ئەمریکاشە، کە بکرێتە وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی.