پەرلەمانی کوردستان بە فەرمی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی دیاری دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانی کوردستان بە فەرمی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی دیاری دەکات

په‌رله‌مانى كوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌بڕیارى ڕۆژى ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردى ده‌كات و ڕۆژه‌كه‌ دیارى ده‌كات.

بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 7/4/2021، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژماره‌ 6ـی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەبڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی دەکات و بەپێى پڕۆژەبڕیارەکە، ڕۆژى 22ى 4ى ھەموو ساڵێک، بە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی دیاری دەکرێت، دوای پەسەندکردنی پڕۆژەبڕیارەکە، دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.

 

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەى په‌رله‌مان:

یه‌كه‌م/

خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق

دووەم/

خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازەیاساو بڕیارانە

1. پێشنیازەیاسای ڕێكخستنی ئامێرەكانی چاودێری لەهەرێمی كوردستان-عێراق.

2. پێشنیازەبڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عێراق.

سێیەم/

خستنەڕووی بیرۆكەی پەرلەمانتار مەم بورهان مەمەد پەیوەست بە (حكومڕانیی بیرۆكراسی).

 

ناوەڕۆکی پڕۆژەبڕیارەکە:

No description available.