كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سەرەڕای تەشەکردنی كۆرۆنا گەشتیاری ڕووسی دەستبەرداری توركیا نابن

ماوەی سی هەفتە دەبێت رێژەی تووشبوون بە پەتای كۆرۆنا لە توركیا لە بەرزترین ئاستدایە، بەڵام ئەمە نەبووەتە رێگر لەبەردەم هاتنی گەشتیاری رووسی تا بایكۆتی توركیا بكەن، بە پێچەوانەوە رۆژ بە رۆژ رێژەی گەشتیاری رووسی بۆ توركیا زیاتر دەبێت.

گوتەبێژی كۆمپانیای (ئەنێكس تورزم)ی رووسی ئاشكرای کردووە لە مانگی نیساندا رێژەی هاتنی گەشتیاری رووسی بۆ توركیا زۆر زیادی كردووە و هیچ گەشتێكی هەڵنەوەشاوەتەوە.

ئالیۆنا هیترۆڤا گوتەبێژی كۆمپانیای (ئەنێكس تورزم) قسەی بۆ ئاژانسی (سپونتیك) كردووە و، فوتوویە: "گەشتی هاوینەی ئەنتاڵیا لە مانگی چوارەوە دەست پێدەكات، بۆیە رێژەی هاتنی گەشتیاری ڕووسی بۆ ئەنتاڵیا زۆر زۆر بەرز بووەتەوە و چاوەڕوان دەكرێت ژمارەی پێوانەیی بشكێنێت. گەشتیاری رووسی گوێ بە كۆرۆنا نادات و دەستبەرداری توركیا نابن.

حكوومەتی توركیا هاتنی گەشتیاری بۆ توركیا سنووردار كردووە، بەڵام وەكوو ئەوەی (سپوتنیك) بڵاوی كردووەتەوە، بۆ گەشتیاری رووسی هیچ بەربەستێك دروست ناكەن و هاتن بۆ ئەوان ئاساییە و هۆتێلەكانیش كراوەن.

هەموو ساڵێك ڕووسیا لەڕووی هاتنی گەشتیارەەوە بۆ توركیا، لە ریزبەندی یەكەم وڵاتاندایە و بە دوای ئەویش ئەڵمانیا دێت.