نەتەوە یەکگرتووەکان: گەڕانەوە بۆ رێککەوتننامەی ناوکی کاتی دەوێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نەتەوە یەکگرتووەکان: گەڕانەوە بۆ رێککەوتننامەی ناوکی کاتی دەوێ

نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، گەڕانەوە بۆ رێککەوتننامەی ناوکیی ئێران و وڵاتانی 5+1 کاتی دەوێت.

ستیفان دوجاریک، گوتەبێژی ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، رایگەیاندووە، نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیریی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتننامەی ناوکی راگەیاندووە، و هیوا دەخوازێ بگاتەوە سەر رێڕەوی راستیی خۆی.

ستیفان دوجاریک هیوای خواستووە گفتوگۆکانی ڤیەننا ببنە هەنگاوی یەکەم بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتننامەی ناوکی.

گوتەبێژی ئەنتۆنیۆ گۆتێرس هەروەها رایگەیاندووە، نەتەوە یەکگرتووەکان پێیوایە گەڕانەوە بۆ رێککەوتننامەی ناوکی کاتی دەوێ و پێویستیی بە چەندین هەنگاو و کار هەیە.

لەم هەفتەیەدا، لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا گەڕی یەکەمی گفتوگۆکان لەبارەی رێککەوتننامەی ناوکی لە ڤیەننا لە نێوان ئێران و وڵاتانی 4+1 (رووسیا، چین، بەریتانیا و فەرەنسا + ئەڵمانیا) ئەنجام دران.

ئامانجی گفتوگۆکانی ڤیەننا گەڕانەوەی کارکردنە بە رێککەوتننامەی ناوکی و لابردنی سزاکانی ئەمریکایە بەسەر ئێران.

رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی پێنج + یەک لە سەرەتای نیسانی 2015 لە شاری لۆزان لە سویسڕا واژۆ کرا، کە بەپێی ئەو رێککەوتنە ئێران دەستبەرداری دروستکردنی چەکی ناوکی دەبێت و ئەمریکاش سزاکانی لەسەر ئەو وڵاتە سووک دەکات.

شەوی 8-5-2018، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا (2017-2021) بڕیاری کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ناوکیی ئێران و  وڵاتانی پێنج + یەک، واژۆ کرد.

دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی ناوکی و سەپاندنی چەندین سزا بەسەر ئێران، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی لە هەموو ئەو وڵات و لایەنانە کرد، کە یان دەبێ بچنە بەرەی ئێران یاخود پابەندی سزاکانی ئەمریکا بن بەسەر ئێران.

وڵاتانی پێنج + یەک بریتین لە پێنج وڵاتی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی (ئەمریکا، فەرەنسا، رووسیا، بەریتانیا و چین) و ئەڵمانیا.