كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پێنتاگۆن ڕەتی دەکاتەوە پەیوەندیی بەو هێرشەوە بێت کە کراوەتە سەر کەشتییەکی جەنگیی ئێران

جێسیکا مەکنولێتی، گوتەبێژی پێنتاگۆن بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو بە ئاژانسی (سکای نیوز)ی راگەیاندووە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا چاودێریی ئەو راپۆرتانەی کردووە، کە باس لەو هێرشە دەکەن، کە لە ناوچەی دەریای سوور کراوەتە سەر کەشتییەکی جەنگیی ئێرانی بەناوی ساویز.

مەکنولێتی جەختی کردوووەتەوە کە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە هیچ پەیوەندییەکیان بەو ڕووداوەوە نییە و ناکرێت هیچ زانیارییەکی زیاتر لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئاشکرا بکرێت.

لەلایەکی دیکەوە (سکای نیوز)ی عەرەبی زانیویەتی، کە ئەم کەشتییە جانگییە ئێرانییە ئەرکی ئەنجامدانی هەواڵگری لە دەریای سوور و رۆژئاوای کەنارەکانی یەمەنی پێ سپێردراوە.

ماڵپەڕی (تەسنیم)ی سەر بە سوپای پاسداران رۆژی سێشەممە لەزاری سەرچاوەیەکەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە کەشتییەکی ئێرانی لە دەریای سوور تووشی رووداوێک بووە.

(تەنسیم) ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە ئەو کەشتییە ساڵانێکە لەو ناوچەیە کار دەکات و چاودێریی و پاڵپشتی کەشتییە جەنگییەکانی ئێران دەکات، کە بۆ یاوەریی کەشتیە بازرگانییەکان دەنێردرێن.