كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

وەزارەتی ئەوقاف: ئەمساڵ تەنیا لیژنەکانى بینینى مانگ مافى ئەوەیان هەیە چاودێریى بینینى مانگ بکەن

گوتەبێژى وەزارەتى ئەوقافى هەرێمی کوردستان رایگەیاند لیژنەى باڵاى بینینى مانگ چەند لیژنەیەکى لاوەکى پێکهێناوە بۆ چاودێریکردنى بینینى مانگ و دیاریکردنى یەکەم رۆژى مانگى رەمەزان لە هەرێمى کوردستان.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە (باسنیوز)ى راگەیاند: "لیژنەى باڵاى بینینى مانگ لە وەزارەتى ئەوقاف بە هاوکارى یەکێتیى زانایان و ئەنجوومەنى باڵاى فەتوا و وەقفى سوننى عێراقى، چەند لیژنەیەکى لاوەکیمان پێکهێناوە لە سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان و راپەڕین، بۆ چاودێریکردنى بینینى مانگ و دیاریکردنى یەکەم رۆژى مانگى رەمەزانى پیرۆز لە هەرێمى کوردستان".

راشیگەیاند:"بۆ دیارکردنى یەکەم رۆژى رەمەزان ئەمساڵ تەنیا لیژنەکانى بینینى مانگ مافى ئەوەیان هەیە چاودێرى بینینى مانگ بکەن، بەپێچەوانەى ساڵانى رابردوو کە هەموو هاووڵاتییەک مافى ئەوەى هەبوو چاودێرى بینینى مانگیان دەکرد".

ئەوەشى خستەڕوو" بە حوکمى ئەوەى شوێنى جوگرافیی هەرێمى کوردستان لە ئاستى رووى دەریا لە ناوچەکانى عێراق بەرزترە، بۆیە چاودێریکردن و بینینى مانگ ئاسانتر دەبێ، بۆیە لیژنەى باڵاى هەرێمی کوردستان ئێوارەى رۆژى 11/4 بۆ ئەم مەبەستە کۆ دەبێتەوە و لە چەندین ناوچەى هەرێمى کوردستانەوە چاودێرى بینینى مانگ دەکەن".