هۆکاری خوێنبەربوونی لووت لە منداڵان دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هۆکاری خوێنبەربوونی لووت لە منداڵان دا

 

هەندێک لە منداڵان، وێڕای ئەوە تەمەنیان کەمە، تووشی خوێنبەربوونی لووت دەبن. ئەم حاڵەتە لەناو منداڵاندا زۆرە و زۆرجاریش مەترسیی جدیی نییە.

پزیشکان لەسەر ئەم بابەتە بۆ پێگەی تەندروستیی (ئەلۆ دکتۆر) روونی دەکەنەوە، هەندێک هۆکاری سەرەکی و گرنگ، پاڵنەرن بۆ دروستبوونی ئەم حاڵەتە، بەتایبەت لە منداڵاندا، ئەویش بریتین لە: دەستکردن بەناو کونە لووتدا، نەخواردنی ژەمەکان وەکوو پێویست، هەروەها هۆکاری گرنگتر، باش نەخەوتنی شەوانەیە، واتە منداڵانی کەمخەو زیاتر تووشی حاڵەتی خوێنبەربوونی لووت دەبن.