كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

تەندروستیی كەركووك دەنگۆی گەیشتنی شەپۆڵی گازە ژەهراوییەكە بۆ ئاسمانی شارەكە ڕەتدەكاتەوە

لە شەوی ڕابردووەوە لە نێو بەشێک لە دانیشتووانی شاری کەرکووک دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە كە شەپۆڵی گازە ژەهراوییەكەی ئیتاڵیا گەیشتووەتە ئاسمانی كەركووك بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی كەركووك، ئەو دەنگۆیە ڕەتدەكاتەوە.

سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەو دەنگۆیەی كە باس لەوە دەكا شەپۆڵی گازە ژەهراوییەكە گەشتبێتە كەركووك دوورە لە ڕاستییەوە".

گوتیشی: "كەسیش لە نەخۆشخانەكانی كەركووك بە هۆی گازەوە نەخەوێندراوە کە گوایە بە هۆی گازەکەوە تووشی تەنگەنەفەسی بووبن، دووپاتی دەکەینەوە کە گازە ژەهراوییەکە نەگەیشتووەتە كەركووك".

چەند رۆژێكە باس لەوە دەكرێت كە شەپۆڵێکی گازی ژەهراوی دەگاتە ئاسمانی هەرێمی كوردستان و عێراق و ئەو گازە گازی دوانەئۆكسیدی گۆگردییە كە لە دوورگەی سیسیلی وڵاتی ئیتاڵیا بە هۆی گڕكانێكەوە دروست بووە و ئەو گازە ژەهراوییە زیانی بۆ تەندروستیی مرۆڤ و ژینگە بە گشتی هەیە.