لە مەزادێكی ئاشكرادا یارییەكی (سووپەر ماریۆ برۆس) كە مێژووەكەی بۆ 35 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، بە بڕی 660 هەزار دۆلاری ئەمریكی فرۆشرا.
تۆڕی هەواڵی (سی ئێن ئێن) بڵاوی كردەوە كەسێكی ئەمریكی كۆپییەكی یارییەكەی لە ساڵی 1987ەوە كڕیوە، بەڵام بۆ ماوەیەك یارییەكەی بزر كردبوو، بەم دواییە لە ناو بۆكسێكدا دۆزیویەتیەوە و ئینجا لە مەزادخانەی هێرتشی ئەمریكی فرۆشتوویەتی.
جێی باسە ئەمە یەكەم جارە یارییەك بەو نرخە گرانە لەم مەزادخانەیەدا بفرۆشرێت.
سی ئێن ئێن ئەوەشی خستووەتەڕوو كە مێژووی دروستكردنی ئەم یارییە بۆ ساڵی 1986 دەگەڕێتەوە، بەڵام لە ساڵی 1987دا لەلایەن ناینتێندۆ خرایە بازاڕەوە.