كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

نووسراوێک بۆ پڕۆژەیاسای خانەنشینیی ھێزەکانی ناوخۆ دەکرێت

 "پێشنیازکراوە بەپێی خزمەت خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ لە 60%بۆ 80%ی  کۆی  مووچە و دەرماڵە دەبێت"

لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان باس لە پڕۆژەیاسای خانەنشینیی ھێزەکانی ناوخۆ دەکات و نووسراوێکیش بۆ ئەو بابەتە دەکات.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 2021/4/6، لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری باسیان لە پڕۆژیاسای خانەنشینیی ھێزەکانی ناوخۆ کردووە و تێیدا هاتووە: "باس لەگرنگیی کارکردن لەسەر پڕۆژەیاسای خانەنشینیی ھێزەکانی ناوخۆ کرا، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردرا نووسراوێك ئاراستەی سه‌رۆكایه‌تیی پەرلەمان بکرێ بۆ ناردنی پرۆژەیاساکە له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ بۆ پەرلەمانی کوردستان".

لەمبارەیەوە، ئەڕشەد لۆلانی، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئەندامی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پڕۆژەیاسای خانەنشینیی ھێزەکانی ناوخۆ لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە دراوەتە ئەنجوومەنی وەزیران و ئێستا لە بەشی یاسایی ئەنجوومەنی وەزیران کاری لەسەر دەکرێ".

ئەڕشەد لۆلانی، گوتیشی: "پێشنیازکراوە بەپێی خزمەت خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ لە 60%بۆ 80%ی کۆی مووچە و دەرماڵە دەبێت".