سەرکردەیەکی داواکراوی حوسییەکان کوژرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرکردەیەکی داواکراوی حوسییەکان کوژرا

میدیاکانی سعودیە کوژرانی سەرکردەیەکی داواکراوی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا (حوسییەکان)ی یەمەنیان بڵاو کردووەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی (ئەلعەرەبییە)، عەبدوللەتیف حەمود، سەرکردەی باڵای سەربازیی حوسییەکان لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئاسمانی، لە پارێزگای مەئرەب لە یەمەن، کوژراوە.

عەبدوللەتیف حەمود لەلایەن هاوپەیمانیی عەرەبی داواکراو بوو، هەروەها ئەمریکا بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات بۆ زانیاریدان لەبارەیەوە، دیاری کردبوو.

حوسییەکان میلیشیایەکی شیعەمەزهەبی یەمەنین و کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوکاریی ماددی، مەعنەوی و لۆجیستییان دەکات.

لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی یەمەنەوە، کە لە ساڵی 2011 دەستی پێ کرد، حوسییەکان  پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئۆپۆزیسیۆن راگەیاند و لە مانگی ئەیلوولی 2014ش کودەتایان بەسەر حکوومەتی نوێی وڵاتەکەیاندا کرد و دەستیان بەسەر شاری سەنعای پایتەخت و زۆرینەی ناوچەکانی وڵاتەکەیاندا گرت.