ئینستیتیوتی ئابووریی ئەمریكی-كوردی: سیاسەتی سەربەخۆی نەوتی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئینستیتیوتی ئابووریی ئەمریكی-كوردی: سیاسەتی سەربەخۆی نەوتی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە

”مەسروور بارزانی رۆڵێکی گرنگی لە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا هەبوو“

بەرپرسی ئینستیتیوتی ئابووریی ئەمریكی-كوردی رایدەگەینێت، سیاسەتی نەوتی سەربەخۆی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش رۆڵێکی گرنگی لە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا هەبوو.

تارا شوان، بەرپرسی ئینستیتیوتی ئابووریی ئەمریكی-كوردی بە (باسنیوز)ی راگەیاند، رۆڵی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پێش رێكکەوتن لەگەڵ بەغدا و لە كاتی رێكکەوتنیش لەسەر بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان، زۆر گرنگ و پۆزەتیف بوو.

تارا شوان بە ئاماژەکردن بەوەی ”زۆر كەس هەبوون“ داوایان دەكرد هەولێر دۆسیەی نەوت رادەستی بەغدا بكات، کە داوایەکی نادەستوورییە، رایگەیاند، ئەگەر ئەوە بكرایە هیچ گرنگییەک بۆ كیانی هەرێمی كوردستان نەدەما.

لەبارەی سیاسەتی سەربەخۆی نەوت، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاری بۆ دەکا و لە یاسای بودجەی گشتیی عێراقیشدا چەسپا، بەرپرسی ئینستیتیوتی ئابووریی ئەمریكی-كوردی رایگەیاند،

نەوت  كاڵایەكی نێودەوڵەتییە و لە هەموو سێكتەرێكدا رۆڵی دەبێت، بوونی سیاسەتی سەربەخۆی نەوتی زۆر گرنگە، ”چەند دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان باش بێت، پێگەی هەرێمی كوردستان بەهێزتر دەبێت ".

تارا شوان رێککەوتنی حکوومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی بودجەوە بە رێكکەوتنێکی هاوسەنگ و دەستووری“ وەسف کرد و رایگەیاند، رێكکەوتنەکە هەموو ئەو بۆچوونانەی رەتكردەوە، كە پێیان وابوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان نایەوێت رێكبكەوێت.

هەروەک بەرپرسی ئینستیتیوتی ئابووریی ئەمریكی-كوردی رایگەیاند، پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بە بەشەبودجەی هەرێمی کوردستانیشەوە، کە مەسرور بارزانی رۆڵێکی کاریگەری لە پەسەندکردنەکە هەبوو و ئەمریکییەکانیش بەم هەنگاوە دڵخۆش بوون، ”زۆر گرنگە“.

لەبارەی کارەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تارا شوان رایگەیاند، کابینەی نۆیەم سەرەڕای بوونی چەندین ئاستەنگی وەک پەتای کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، توانیویەتی کاری زۆر باش بکات و لەڕێی یاسای چاکسازیشەوە، ”دەتوانێ چارەسەری زۆربەی كێشەكان بكات و پشت بەخۆی ببەستێت".