به‌ڤیدیۆ.. هه‌ڵوێست كلیپێكى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. هه‌ڵوێست كلیپێكى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

هه‌ڵوێست محه‌مه‌د، گۆرانیبێژى كورد، ئاشكراى كرد كه‌ به‌م زوانه‌، نوێترین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانیی خۆى بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

هه‌ڵوێست كورته‌ ڤیدیۆیه‌كى كلیپه‌ نوێیه‌كه‌ى له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ كه‌ به‌م زوانه‌، نوێترین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانیی خۆى به‌ ناوى (زه‌ریا) بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكی سلێمانییه‌، خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانییه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا وه‌ك ئه‌كته‌رى سه‌ره‌كى، به‌شداریی فیلمى سینه‌مایی (په‌كه‌رى دڵ)ى كرد.