نامۆ ڤیدیۆ كلیپى (هه‌ولێر)ى بڵاو كرده‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نامۆ ڤیدیۆ كلیپى (هه‌ولێر)ى بڵاو كرده‌وه‌

نامۆ، گۆرانیبێژى كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانیی خۆى به‌ ناوى (هه‌ولێر)، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كرده‌وه‌.

شه‌وى ڕابردوو 5/4/2021، نامۆ له‌ ڕێگه‌ى هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) ئاشكراى كرد كه‌ ڤیدیۆ كلیپێكى نوێى گۆرانیی خۆى، له‌ ماڵپه‌ڕى ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو كردووته‌وه‌‌.

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، چه‌ندین ئاوازی گۆرانیشی بۆ گۆرانیبێژانی دیكه‌ ئاماده‌ كردووه‌، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا به‌ (پاشای هه‌سته‌كان) ناوبانگی په‌یدا كردووه‌.