ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 132 ملیۆن و 484 هەزار و 564 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ سێشەممە 6-4-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، فەرەنسا، رووسیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، تورکیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، پۆڵەندا، ئەرجەنتین، مەکسیک، ئێران، ئۆکرانیا، پیرۆ، چیک، باشووری ئەفریقیا، ئەندەنووسیا، هۆڵەندا، چیلی، کەنەدا، رۆمانیا، بەلجیکا و عێراق.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 102 ملیۆن و 862 هەزار و 329 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 875 هەزار 845 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.