پڕۆژەی پێدانی قەرزی بچووک دەستپێدەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پڕۆژەی پێدانی قەرزی بچووک دەستپێدەکاتەوە

گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، پرۆژەی پێدانی قەرزی بچووک دەستپێدەکاتەوە و لەم ھەفتەیەدا پێشنیارێک لەمبارەیەوە دەدرێت بە ئەنجوومەنی وەزیران.

ئاریان ئەحمەد، بە (باسنیوز) ی راگەیاند: "پرۆژەی پێدانی قەرزی بچووک بە گەنجان ئێستا تەنیا پێشنیارێکە و بریارە لەم ھەفتەیەدا پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت و بریار لەسەر لە چۆنییەتی پێدانی قەرزەکە بکرێت، ھەروەھا بری قەرزەکە چەند بێت و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گێڕانەوەی قەرزەکانی رابردووش دەکرێت".

گوتیشی: "پرۆژەکە بەپێی رێنماییە کۆنەکانی ساڵانی رابردوو دەستپێدەکاتەوە، بەڵام خاڵێکی بۆ زیاد دەکرێت ئەویش ئەوەیە ھەر گەنجێک یان خاوەن پرۆژەیەک داوای قەرز بکات خولێکی (١٥) رۆژی بۆ دەکرێتەوە لەسەر ئەو پرۆژەیەی کە پێشکەشی دەکات، مەبەست لەم خولەش بۆ پێدانی زانیارییە بەو کەسەی کە پرۆژەکە پێشکەش دەکات و دەستگیرۆیی دەکرێت".

لەبارەی گەرانەوەی قەرزە کۆنەکان ئاشکرای کرد: "لە مانگی ئازاری ئەمساڵەوە دەستکراوەتەوە بە وەرگرتنەوەی قەرزەکان و ئەو قەرزانەی کە دەگەڕێندرێتەوە بۆ خەزێنەی حکوومەت جارێکی تر بە گەڕ دەخرێنەوە و وەکو قەرزی بچووک دەدرێتەوە بە گەنجان و دواتر دووبارە بەشێوەی قست دەگەرێندرێتەوە بۆ خەزێنەی حکوومەت و تا ئێستاش بری قەرزەکە دیاری نەکراوە و پێشبینی دەکرێت بەگوێرەی پرۆژەکان بێت".