كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

نیشانەکانی كۆرۆنای گۆڕاو لەسەر منداڵان

 

نیشانەکانی كۆرۆنای گۆڕاو لەسەر منداڵان، ئەمجارە توندتر دەردەکەون و ئەم جۆرە نوێیەی كۆرۆنا منداڵانیش تووش دەکات.

پزیشکانی زانکۆی کامبێردجی بەریتانیا نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لەسەر منداڵان ئاشکرای دەکەن، هەبوونی کۆکە، ئاوی لووت، سوورهەڵگەڕانی پێست، سەرئێشەی توند، هەروەها ئێش و ئازاری گەدە و سووتانەوەی گەروو و سکچوون، لە نیشانەکانی كۆرۆنای نوێین و بەم جۆرە منداڵان تووش دەکات.

بۆیە پزیشکان جەخت دەکەنەوە، هەرکاتێک یەک یا دوو لەم نیشانانە لە منداڵەکەتاندا دەرکەوتن، پێویستە خێرا بیبەنە نەخۆشخانە، بۆ ئەوەی لێی توندتر نەبێ و پێویستیشە منداڵەکانیش فێری خۆپارێزی بکرێن.