قەرزی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرزبوونەوەدایە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

قەرزی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرزبوونەوەدایە

بانكی نێودەوڵەتی هۆشداری داوە لەسەر زیادبوونی قەرزی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا، بەپێی ئامارێكیش كە لەلایەن رێكخراوەكە بڵاو كراوەتەوە 54%ی قەرزی جیهان لەلایەن وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیایە، ئەم قەرزەش بە بەروارد لەگەڵ ساڵی 2019 زۆر زیاتری كردووە.

لە ڕاپۆرتێكدا، ئەم دامەزراوەیە ئاماژەی بەوە داوە كە هاتنی پەتای كۆرۆنا زیانێكی گەورەی بە ئابووری ئەو وڵاتانە گەیاندووە، ڕێژەی پوكانەوەی ئابووری لەو وڵاتانە لە ساڵی 2020 گەیشتووەتە 3.8%.

لە كۆتایی راپۆرتەكەشدا هاتووە جوڵەی بازرگانی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا لە ساڵی 2020 بەشێوەیەكی زۆر سست بووە، تێكرای زیانە ئابوورییەكان بە 227 ملیار دەخەملێنرێت.