ژنێکی کورد لە فەڕەنسا کوژرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ژنێکی کورد لە فەڕەنسا کوژرا

"تۆمەتباری ڕووداوەکە هاوسەرەکەیەتی"

سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاشکرای دەکات، ژنێکی کوردی پەنابەر لە وڵاتی فەڕەنسا بە دەستی ھاوسەرەکەی کوژراوە.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، ڕۆژی ٣١ی ئادار، پیاوێک دەستگیرکراوە لە وڵاتی فەرەنسا بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی لە ماڵەکەی خۆیاندا و پاش لێکۆلینەوەکان، دەرکەوتووە کە بە چەقۆ هێرش کراوەتە سەر ژنێکی تەمەن (٣٦) ساڵ و بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەست داوە".

راشیگەیاند: "تاکە گومانلێکراوی رووداوەکەش هاوژینەکەیەتی کە تەمەنی (٤٥) ساڵە و دەستبەجێ دەستبەسەرکراوە و گەیەندراوەتە بەشی چاودێری".


ناوبراو گوتیشی: "بە پێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، ماوەی چوار ساڵە ئەم خێزانە لە فەڕەنسا نیشتەجێن و کوردی ڕۆژئاوای کوردستانن و خاوەنی پێنج منداڵن، کە تەمەنیان لە نێوان دوو بۆ شازدە ساڵانە"