یەک هەفتەیە بانکەکانی عێراق دۆلار ناکڕن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

یەک هەفتەیە بانکەکانی عێراق دۆلار ناکڕن

ماوەی یەک هەفتەیە بانکە عێراقییەکان لە زیادکردنی بانکی ناوەندیی عێراق، ناکڕن.

ئەمڕۆ دووشەممە 5-4-2021، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە بانکە عێراقییەکان ترسیان لە گۆڕینی بەهای دۆلار لە یاسای بودجەدا هەبوو، بۆیە ماوەی هەفتەیەکە بەشداریی زیادکردنی نرخی دۆلاریان نەکردووە.

پێشبینی دەکرێ لەم هەفتەیەوە، کە بودجەی گشتیی عێراق پەسەند کراوە و بەهای دۆلار تێیدا جێگیر کراوە، بانکەکان داواکاری بۆ کڕینی دۆلار پێشکەشی بانکی ناوەندیی عێراق بکەنەوە.

درەنگانی شەوی 31-3-2021، دوای نزیکەی چوار مانگ مشتومڕ، پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021ی پەسەند کرد.

رۆژی 20-12-2020، بانکی ناوەندیی عێراق بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی، بڕیاری دابەزاندنی بەهای دیناری وڵاتەکەی دا و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە 122 هەزارەوە گەیاندە 147 هەزار دینار.