حکوومەتی بەریتانیا بنکەیەکی پۆلیس بۆ فرؤشتن نمایش دەکات.
بنکەکە، کە کەوتووەتە شارۆچکەی سوانگ لە باشووری بەریتانیا، ماوەیەکی زۆرە چۆڵ کراوە و بەکار نەهێندراوە.
ئەو بنکەیەی پۆلیس، کە دەرگاکانی ئاسنین و شووشەی پەنجەرەکانی زۆر بەهێزن، بە زیاتر لە دوو ملیۆن و 600 هەزار دۆلار بۆ فرۆشتن، نمایش کراوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی بەریتانیا، ئەو بنکەیەی پۆلیس لە ساڵی 1989 لەسەر شوەی باڵەخانە مێژووییەکان دروست کراوە و لە ساڵی 2012 چۆڵ کراوە.