بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر بە لۆگۆی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە ئاشکرا دەبێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر بە لۆگۆی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە ئاشکرا دەبێت

بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر بە لۆگۆی ئەستێرەی یاری تۆپی پێی پورتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە، دەدۆزرێتەوە.

ئیدارەی رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە شوقەیەکی شاری نیویۆرک لە ئەمریکا، دەستیان بەسەر بڕی 50 کیلۆگرام ماددەی کۆکاییندا گرتووە.

لەکاتی دەست بەسەرداگرتنی ئەو 50 کیلۆگرامە، کە هەر کیلۆگرامێک لەناو قوتویەکدا بووە، هێزە ئەمنییەکان تێبینیی ئەوەیان کردووە، هەر قوتووێک لەو قوتووانە لۆگۆی بازرگانیی کریستیانۆ رۆناڵدۆ (CR7)ی ێوەی مۆر، لەسەر بووە.

لە شوقەکەدا، جگە لە ماددە هۆشبەرەکە، بڕێک پارە و چەکێکیش دەستیان بەسەردا گیراوە.

تا ئێستا نازاندرێ بازرگانی ماددە هۆشبەرەکە لەبەر چی لۆگۆی کریسیانۆ رۆناڵدۆی لەسەر ماددە هۆشبەرەکان داناوە؟