ترەمپ 122 ملیۆن دۆلاری بە فێڵ لە لایەنگرانی وەرگرووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ترەمپ 122 ملیۆن دۆلاری بە فێڵ لە لایەنگرانی وەرگرووە

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ناچار دەکرێ 122 ملیۆن دۆلار بداتەوە کۆمەکبەخشەکان، کە دەگوترێ بە فێڵ پارەی لێسەندوون.

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە هاوکاریکردنی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە (2017-2021) لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی 2020، لەلایەن هاووڵاتییانەوە کردووە.

لەو هەڵمەتەدا، دۆناڵد ترەمپ جۆرێک لە فرتوفێڵی کردووە و بەوەی هەر کەسێک هاوکاریی دارایی ئەوی کردبێ بۆ یەک جار، چەندین جاری دیکە پارە لە هەژمارەکەی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەوەی، دەرچووە.

بەهۆی ئەوەی یاسای ئەمریکی زۆرترین بڕی هاوکاریی بۆ کاندیدانی هەڵبژاردن بە 2800 دۆلار دیاری کردووە و چەندین کەسیش سکاڵایان تۆمار کردووە کە بڕێکی زۆرتریان لێوەرگیراوە، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە، کە ترەمپ 122 ملیۆن دۆلاری بەو فرتوفێڵە بۆ هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنەوەی خۆی لە خەڵک سەندووە و یاسایش ناچاری دەکات ئەو 122 ملیۆن دۆلارە بۆ خاوەنەکانی بگێڕێتەوە.