سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی پێویستی بە حکوومەتێکی راستڕەوە.
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، ئێران هەوڵی گەڕاندنەوەی رێککەوتننامەی ناوکی دەدات و ئیسرائیلیش هەموو هەوڵێک دژی ئەو هەوڵەی ئێران دەدات.
بنیامین نەتەنیاهۆ هەروەها رایگەیاندووە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ئێران و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هاووڵاتییان، ئیسرائیل پێویستی بە حکوومەتێکی راستڕەوی سەقامگیرە.