زانایان و پزیشکانی زانکۆی ئۆکسفۆرد بەم دواییانە نوێترین توێژینەوەکانیان لەمەڕ نەخۆشیی covid19 دەخەنە ڕوو و ئاشکرای دەکەن، یەکێک لە سەیرترین نیشانەکانی نەخۆشیی کۆرۆنا ئەوەیە، کە تووشبوانی ئەم نەخۆشییە لە کاتی خواردنی گۆشت، هەست بە تامی بەنزین دەکەن و روونی دەکەنەوە، ئەم نیشانەیە یەکێکە لە نیشانە تازەکانی ئەم ڤایرۆسە، کە هەندێک کەس هەستی پێدەکەن. بۆیە لە کاتی سەرهەڵدانی هەر جۆرە گۆڕانکارییەک لە تامدا، خێرا خۆت کەرەنتین بکە و پەیوەندیی بە پزیشکەوە بکە.