لە کاتی سووڕی مانگانەدا گرنگی بەم خۆراکانە بدە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە کاتی سووڕی مانگانەدا گرنگی بەم خۆراکانە بدە

 

70%ی خانمان لە کاتی سووڕی مانگانەدا، بەهۆی نیشانەکانی ئەم حاڵەتە تووشی ئێش و ئازاری لاقەکان، سەرئێشە و زگ ئێشە دەبن. بە باوەڕی پزیشکان، ئەم حاڵەتانە لەم قۆناغەدا ئاساییە، بەڵام پێویستە خانمان لەم قۆناغەدا زیاتر گرنگی بە خواردنی ئەو خۆراکانە بدەن، کە دەوڵەمەندن بە مەگنیسیۆم.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی پزیشکیی (تەندروست بە) کەڵکوەرگرتن لەو خۆراکانەی هەڵگری ئەم مادە خۆراکییانەن، ئێش و ئازاری خانمان کەم دەکەنەوە، هەروەها هێز و توانایان پێ دەبەخشێت و هەست بە ماندوویەتیی زۆر ناکەن. ئەو خۆراکانەی هەڵگری مەگنسیۆمن، بریتین لە: سپێناخ، برنجی جۆری قاوەیی، فاسۆلیای سەوز، بادام و چەرەزات بە گشتی.