پەرلەمانتارێکی عێراقی داوا لە حکوومەتی وڵاتەکەی دەکات مووچەی مانگەکانی داهاتوو، بە دۆلار دابەش بکات.
ئەمڕۆ شەممە 3-4-2021، ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی لێژنەی مافەکان مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بەهۆی دابەزاندنی بەهای دینار، چینی هەژار تووشی زیانێکی گەورە بووە.
ئەرشەد ساڵحی بەبێ ئاماژەکردن بەوەی دۆلار بە چەند هەژمار بکرێ، داوای کردووە حکوومەتی عێراق مووچەی سێ مانگی داهاتووی مووچەخۆرانی وڵاتەکەی بە دۆلار لە بری دینار، دابەش بکات.
رۆژی 20-12-2020، بانکی ناوەندیی عێراق بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی، بڕیاری دابەزاندنی بەهای دیناری وڵاتەکەی دا و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە 122 هەزارەوە گەیاندە 147 هەزار دینار.