ئاژانسی دەرمانی بەریتانی: حەوت کەسی دیکە بەهۆی پێکوتەی ئەسترازینکا گیانیان لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئاژانسی دەرمانی بەریتانی: حەوت کەسی دیکە بەهۆی پێکوتەی ئەسترازینکا گیانیان لەدەست دا

ئاژانسی دەرمانی بەریتانی رایدەگەیەنێت، حەوت کەسی دیکە بەهۆی پێکوتەی ئەسترازینکا، گیانیان لەدەست دا.

ئەمڕۆ شەممە 3-4-2021، ئاژانسی دەرمانی بەریتانی لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، کە تا ئێستا 18 ملیۆن و 100 هەزار ژەم پێکوتەی ئەسترازینکا لە خەڵک دراوە.

ئاژانسەکە هەورەها رایگەیاندووە، حەوت کەسی دیکە، کە پێکوتەکەیان وەرگرتووە، بەهۆی مەیینی خوێنیان گیانیان لەدەست داوە و بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی بە مەیینی خوێن گیانیان لەدەست داوە، گەیشتە 30 کەس.