هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەم دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەم دەبێتەوە

ئیدارەی ئەمریکا بڕی هاوردەی نەوت ئاشکرا دەکات و دەردەکەوێت بڕی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە، کەم بووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 3-4-2021، ئیدارەی وزەی ئەمریکا بڕی هاوردەی نەوتی لە وڵاتانەوە بۆ وڵاتەکەی، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، ئاشکرا کردووە.

زانیارییە بڵاوکراوەکانی ئیدارەکە ئاماژە بەوە دەکەن، کە لە هەفتەی رابردوودا، تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا 88 هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە، کە لەچاو هەفتەی پێشتر، بڕی هەناردەی نەوتی عێراق بە تێکڕای 105 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، کەم بووەتەوە.

هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا:

- سێ ملیۆن و 666 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کەنەدا

- 494 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سعودیە

-  345 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە مەکسیک

- 291 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە بەرازیل

- 247 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە ئیکوادۆر

- 165 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە رووسیا

- 122 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کۆڵۆمبیا

-  88 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە عێراق

- 86 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە نایجیریا